محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخه‌ن

 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ ميانى وتارێكیدا له‌ كۆنگره‌ى لاوانى پارتى ديموكراتى كوردستان ڕاتیكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:” پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا ناخرێت”.

له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ ۳۰ى ئه‌يلوولى داهاتوودا، چه‌ند به‌رپرسێكى يه‌كێتى له‌وانه‌ ( لاهور جه‌نگی ) ئه‌ندازیاری گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رداوای له‌ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كردبوو كه‌ فشار بخریته‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوابخرێت ،له‌هه‌مانكاتدا ( قوباد تاڵه‌بانی ) یش به‌ناوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ،رايگه‌ياندبوو، هه‌موو لايه‌نه‌كان پێيان باشه‌ پرۆسه‌كه‌ دوابخرێتو لای خۆشیانه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێيان باشه‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، به‌ڵام گوته‌بێژى فه‌رمى پارتى ديموكراتى كوردستان و هاوكات فراكسيۆنى پارتيش له‌ په‌رله‌مان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا پرۆسه‌ی دواخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان ڕه‌ت كرده‌وه‌ .

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند:” ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن بڕیار له‌ دواخست یان دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردن بده‌ن، ئێمه‌ وه‌كو سۆسیالیست سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت”.

هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گووتیشی :” هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ ئه‌یهینن و ئه‌یبه‌ن و قسه‌ئه‌كه‌ن و پێچی تێئه‌خه‌ن ، دیاره‌ پییان خۆشه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ، چوار مانگی تر ده‌بێته‌ ۵ساڵ كه‌ هه‌لبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ،هێشتا به‌ چوار ساله‌كه‌یش وازناهینن ئه‌یانه‌وێت دوو ساڵی تریش بخرێته‌ سه‌ری و هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ،دواخستنیشی له‌به‌رژه‌وه‌ندی په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ درێژه‌ به‌ ئیمتیازات و شوققه‌و ڤێلاو ئوتۆمبیل و سه‌فه‌ركردن ئه‌ده‌ن “.

 

Back to top button