گۆران و یه‌كگرتووی ئیسلامی لەسەر ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان هاتنە دەنگ

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوێنێ ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند، و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان دروست نه‌بوو.

زمناکۆ جەلال رێکخەری ژووری هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:” لە دادگای فیداراڵی سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر ئەنجامی هه‌لبژاردنه‌كان و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌”.

لای خۆیه‌وه‌ عوسمان کاروانی ئەندامێكی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند:” ئەوەی کۆمسیۆن کردی پێچەوانەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بوو کە بڕیاردرا سەرجەم سندوقەکان هەژمار بکرێنەوە، ەگەڵ هێزە ناڕازییەکانی دیكه‌ هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە، گەڕ و رای گشتی و کونسوڵگەرییەکانیش ئاگادار دەکەینەوە، چونکە ئەو دەرئەنجامەنە دەرئەنجامی راستەقینەی دەنگدەران نییە”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی گووتیشی :” لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی چوار لایەنەکە یەکێک لەو تەوەرانەی کە باسی لیوەدەکرێت ئەوەیە کە دەبێت شتێکی هاوبەش لەنێوان لایەنە نارازییەکاندا لەسەر ئەو پرسە ئامادەبکرێت”.

به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان، لایه‌نه‌ براوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

۱. هاوپه‌یمانی سائیروون ۵٤ كورسی
۲. هاوپه‌یمانی فه‌تح ٤۷ كورسی
۳. هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ٤۲ كورسی
۴. هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ۲۵ كورسی
۵. پارتی دیموكراتی كوردستان ۲۵ كورسی
۶. هاوپه‌یمانی حیكمه‌ی نیشتمانی ۱۹ كورسی
۷. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ۱۸ كورسی
۸. هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ ۱٦ كورسی
۹. قه‌راری عێراقی ۱۳ كورسی

Back to top button