بارزانی چەند زانیاریەك لەسەر ئۆپراسیۆنی رزگار كردنی ئەمرۆی مووسڵ ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
ئێوارهی ئهمرۆ 17/10/2016 مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، “ئیمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، وەرچەرخانێکە لە شەڕی دژی تیرۆر، کە ماوەیەکی دوورو درێژ بوو چەندین کۆبوونەوە لە نێوان سەکردە سەربازییەکانی هەردوو ئەنجامدارا، پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەوەی بگەینە پلانێکی هاوبەش بۆ رزگارکردنی موسڵ”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لە میحوەری خازر كۆنگرهیهكی رۆنامهوانیان ئهنجامدا و تیایدا سهركهوتنی قۆناغی یهكهمی ئۆپهراسیۆنی گرتنهوهی موسڵیان بهسهركهوتووی راگهیاند.
بارزانی له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا ئاماژهی بهدهستكهوتی ئۆپهراسیۆنهكه كردو رایگهیاند، “تا ئیستا زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە رزگارکراوە، ئەمە قۆناخی یەکەمە بۆ رزگارکردنی موسڵ لە رۆژهەڵات و لە باشووری موسڵ، ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکردووەو هاوبەشە لە نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان”.
دەقی گوتەكانی بارزانی لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا:
“ئیمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، وەرچەرخانێکە لە شەڕی دژی تیرۆر، کە ماوەیەکی دوورو درێژ بوو چەندین کۆبوونەوە لە نێوان سەکردە سەربازییەکانی هەردوو ئەنجامدارا، پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئەوەی بگەینە پلانێکی هاوبەش بۆ رزگارکردنی موسڵ.
هەر بۆ ئەو مەبەستە پێش ماوەیەک سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران بەڕێز حەیدەر عەبادی کۆبووینەوە وەکو شاندی هەرێم، لەوێ بڕیاری کۆتایی درا، کە پێکەوە دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە بکەین، ئیمڕۆ کاتژمێر 6ی بەیانی کە رۆژی 17ی مانگی ئۆکتۆبەرە، ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد سوپاس بۆ خودا سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەستهاتووە.
تا ئیستا زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە رزگارکراوە، ئەمە قۆناخی یەکەمە بۆ رزگارکردنی موسڵ لە رۆژهەڵات و لە باشووری موسڵ، ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکردووەو هاوبەشە لە نێوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوپەیمانان بکەم بۆ ئەو پشتیوانیانەی کردوویانە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە، دەستخۆشی لە هەموو سەربازەکانی سوپای عێراقی و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، کە ئیمڕۆ زۆر زۆر قارەمانانە، ئەرکەکەیان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستانی داعشداوە زیانی زۆر گەورەیان پێگەیاندوون.
ئەمە یەکەمجارە خوێنی پێشمەرگە و سەربازی عێراقی لە شەڕێکی وادا تێکەڵ دەبێت، کە دژی تیرۆریستانی داعشە، ئومێدمان وایە ئەمە ببێتە بناخەیەکی بنەڕەتی بۆ پەیوەندی ئایینەدەمان لەگەڵ بەغدا.
ئومێدەوارین ئینشائەڵڵا ئەو ئۆپەراسیۆنە بە سەرکەوتوویی تەواو دەبێت و موسڵ رزگار دەکرێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کۆتایی بە تیرۆر و تیرۆریستان دێت، بەڵام ئەمە تەجرووبەیەکی زۆر باش دەبێت و دەرسێکی زۆر بە قیمەتیش دەبێت بۆ ئەوەی لەمەودوا هەموو گرفتەکان بە گیانی پێکەوەیی و هاوکاری و لێکتێگەیشتن هەموو گرفتەکان چارەسەر بکەین، ئەمە پێشانی دەدات لەمەودوا دەبێت هاوکاری تەواو لە نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیماناندا هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
ئێمە خەڵکی موسڵیش دڵنیادەکەینەوە، کە پێکەوە پێشمەرگە و سەربازانی سوپای عێراق هەموو هەوڵێک دەدەن، زۆر بە جددیش هەوڵ دەدەین، کە هیچ زەررەر و زیانیان پێنەگات و هیچ تۆڵەکردنەوەیەک نەکرێت، ئەوان بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی پڕ لە سەروەری و بەختەوەری لەو زیندان و زوڵمەی کە تێی کەوتبوون رزگاریان ببێت.
هەورەها گوتی، سەرەخۆشی خۆم بە کەسوکاری ئەو شەهیدانە رادەگەیێنم چ سەربازانی سوپای عێراقی و چ پێشمەرگە، هەروەها تەماننای شیفای عاجل بۆ بریندارەکان دەکەم.