مه‌سرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/10/1F.jpg)
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان كردووە به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی کاره‌کانی هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوه‌كەیان بەناوی “کۆنگره‌ی پێشمه‌رگه” و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێ بۆ یەكێتییەكە.
لە پەیامەكەی مه‌سرور بارزانیدا هاتووە “یەكێتی لاوان نوێنه‌رایه‌تی توێژێکی گرنگی وڵاته‌که‌مان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م رێکخراوه و هزر و تواناکانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ وه‌ک هه‌میشه پێشه‌نگ بن”.
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هەروەها ئومێدی خواستووە كە رێکخراوه‌که لاوانی کوردستان به‌که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه، بۆ داهاتووی گه‌لی كورد ئاماده بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێ‌بکۆشن.
لە كۆتاییشدا سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی پێشووی یەكێتی لاوان كردووە کە لە کۆنگرەی رابردووەوە تا ئێستە خزمەتێکی شایستەی لاوانی کوردستانیان کردووە.