بۆچی پێویسته‌ هه‌موو رۆژێك خۆمان بشۆین.؟

پاككرا گرتنی جەستە یەكێكە لە هۆكارەكانی گرنگیدان بەجەستەو تەندروستیت، گومانی تێدا نییە بەهۆی گەرمای هاوینەوە بەشێكی زۆرمان ڕۆژانە بەهۆی كارەكەمانەوە ئارەقدەكەین و بەهۆی كەشوهەواشەوە جەستەمان چڵك دەیگرێت.”

بەڵام خۆشۆردن بە ئاو شامپۆو سابوون باشترین یارمەتدەرن بۆ خاوێنكردنەوەی جەستەو پێویستە لەم وەرزەدا زۆر گرنگی بە خۆشۆردن بدەین.

سوودەكانی خۆشوشتن:-

1. بۆ پاراستنی لەش لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی پێست وەك گەڕی و هەوكردن بەهۆی كەڕووەكانەوە.

2. گرنگە بۆ كەمكردنەوەی تووش بوون بە نەخۆشییەكانی پێست كە ئەمەش بەخۆشۆردنی تەندروست دەبێت.

3. بۆ پاراستنی لەش لە پیسبوون.

4. بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی لەش.

Back to top button