تەندروستی هەولێر: له‌ 6 مانگدا 62 شوینی گشتی داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ كاروچالاكیه‌كانی و توانیویه‌تی به‌ سه‌دان شوێن و جێگا دابخات به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوننیان به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی.”

بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنمایی تەندروستی، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر:

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 62 شوێنی گشتی داخراون.

90 مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاوەتەوە.

بڕی 16,820,000 دینار سزای غەڕامە وەرگیراوە.

46 تەن و 462 كغم خۆراكی بەسەرچوو لەناوبران.

5٫389 نمونەی خۆراك پشكنینی تاقیگە کراوە.

5٫099 شیاوبوون بۆ خواردن.

290 نەشیاوبوون بۆ خواردن.

8٫915 مۆڵەتی تەندروستی هەیە.

18٫883 سەردانی تیمەکانی تەندروستی كراوە.

380 مۆڵەتی تەندروستی نوێ دەرهێنراوە.

176 كارگەی خۆراك مۆڵەتی تەندروستی پێدراوە.

2049 مۆڵەتی تەندروستی نوێ كراوەتەوە.

7٫566 كارتی تەندروستی بۆ كرێكاران دەرهێنراوە.

 

Back to top button