كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ به‌مجۆره ده‌بێت.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان،پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی8ی2018، بڵاوكرده‌وه، به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ پله‌كانى گه‌رما به به‌راورد به دوێنێ هەینی تاڕاده‌یه‌ك دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.”
هه‌ر به‌پێى پێشبينیه‌كه‌ى كه‌شناسى ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه 44 پله‌ى سه‌دییه و نزمترین پله‌ى گه‌رماش له دهۆك و سلێمانى و هه‌ولێر تۆمارده‌كریت كه 24 پله‌ى سه‌دییه. هاوكات ئاسمان ساماڵ و خۆرى ته‌واوه‌تى ده‌بێت.”