دوا بڕیاری ریال مهدرید له بارهی چوونی مۆدریچ ئاشكرا كرا.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری کۆتایی لەسەر چونی مۆدریچی کرواتیداو نەیهێشت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە بکات.”
لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، چەند جارێک داوای چوونی کرد لە یانەی ریاڵ مەدرید و دەیوسیت پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیەوە بکات.”
کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی مانەوەی ئەو یاریزانەی لە یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاندو بڵاوی کردۆتەوە، گرێبەستەکەی مۆدریچ نوێدەکرێتەوەو موچەیەکی زۆرباشی لە لایەن سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدەوە پێدەدرێت کە هەمان موچەی رامۆسە لە یانەکەدا.