نه‌خۆشی ئایدز چیه و نیشانه‌كانی چین.؟

ئایدز كورتكراوه‌ی(Acquired Immune Deficiency Syndrome) ناوی زانستی نه‌خۆشی یه‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ( دا‌و العوز المناعی المكسب ) واته وونكردنی توانای له‌شی نه‌خۆش بۆ به‌رگری له‌قۆناغه كۆتاییه‌كانی تووشبووندا.”
كه هێزه به‌رگرییه سرووشتی یه‌كانی له‌ش داده‌ڕمێ و له‌ش له‌بارده‌بێت بۆ تووش بوون به‌زۆر میكرۆب و كه‌ڕووه‌كان و هه‌وكردن. دوای ته‌نینه‌وه نه‌خۆشی یه‌كه به‌ماوه‌یه‌ك نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌نێوان چه‌ند هه‌فته‌و چه‌ند ساڵێكدایه.
كه ئه‌م ماوه‌یه ناوده‌برێت به‌ماوه‌ی هه‌ڵهاتن (فتره‌الحچانه) له‌م كاته كه‌سی تووش بوو هیچ نیشانه‌یه‌كی تووش بوونی پێوه دیار نی یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌چاوه‌یه‌كی باشه بۆ ته‌نینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه تووش كردنی كه‌سانی تر به‌ڤایرۆسی ئایدز(H.I.V) ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه له‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه ڕۆژانه چه‌نده‌ها كه‌س ئه‌مرن، به‌پێی سه‌رژمێری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (40) ملیۆن كه‌س تووش بووه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه:-
1. گه‌وره بوونی لیمفه ڕژێنه‌كان به بێ بوونی هۆكارێكی زانراو به‌تایبه‌تی لیمفه ڕژێنه‌كانی مل و بن هه‌نگڵ و ڕان.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆزیاتر له‌یه‌ك مانگ
3.هه‌ست به‌ماندووبوونێكی به‌رده‌وام به‌بێ هیچ هۆیه‌كی نه‌خۆشی دیار بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
4.كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش و زۆر ئاره‌قكردنه‌وه له‌شه‌ودا هه‌روه‌ها كۆكه‌یه‌كی ووشك له‌گه‌ڵ هه‌ناسه تووندیدا هه‌وكردنی سییه‌كان كه زۆربه‌ی كات نه‌خۆشی ئایدز به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات
5.ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور یاخود په‌مه‌یی له‌سه‌ر پێست یان له‌ده‌م و پێڵوه‌كاندا به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی كه‌ڕووه‌كانی ناوده‌م زۆر به‌تووندی ده‌ست به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌دا له‌ش ده‌گاته لاوازترین حاڵه‌ته‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌و میكرۆبه سرووشتیانه‌ی له‌شیش كه‌له‌كاتی ئاسایدا به‌بێ زیان له‌ناویدا نیشته‌جێن له‌وكاته‌دا ده‌بنه میكرۆبی دڕنده‌و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر له‌ش. هه‌رچه‌نده ئه‌و میكرۆبه زۆر لاوازیش بێت.