له‌نێوان یه‌كێتی و گۆران‌دا تروسكایی هێوا به‌دی ناكریت
پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە دۆخێكی چەق به‌ستوودا ماوه‌ته‌وه، دووری نێوانیان به‌جۆرێك درێژ بووەتەوە، كە ئه‌سته‌مه وا به ئاسانی له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا رووبدات.
ڕووداوەکانی شەوی ۱۲ی۵ی۲۰۱۸ دەسپێکی قۆناخێکی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی بوو لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ھاوکات رەخنەکانی گۆڕان لە دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە ساخته‌كاری و بردنی دەنگەکانیان بە تایبەت لە سنووری سلێمانی، ھێندەی دیكە كێشەی خسته نێوان ئه‌و دوو حزبه، ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان كه جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه.
بێستوون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: “لە دوای ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، كە بەداخەوە یەكێتی زوڵمێكی گەورەی لە خەڵكی سلێمانی و دەنگدەرەكانی گۆڕان كرد لەو سنوورە و بێگومان پارتیش لە سنووری ئەودیو، بە مەش پەیوەندییەكانی گۆڕان بە پلەی یەكەم لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ پارتی زۆر خراپبووە، ئێستا ھیچ پەیوەندی و نزیكایەتیمان لەگەڵ ئەوان نەماوە، یەكتربینینی فەرمیی و نافەرمی لەنێوانماندا نییە”.
یه‌كێتی بە گرنگی دەزانێت پەیوەندی نێوان خۆی و گۆران ئاسایی ببێته‌وه،كه به هۆی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان و بایكۆتی كۆببونه‌وه‌كانی یه‌كتریان كردووه .
لای خۆیه‌وه دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕان لە سەرەوە خراپ نەبووە، ھەمووكات پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان لە خوارەوە خراپبووە. لە سەرەوە ھەموو سەركردەكان ھاوڕێ و دۆستی دێرینن، ئەو پەیوەندییە لەبەرچاو دەگرن، بەڵام ئەوە شۆڕنەبووەتەوە بۆ خوارەوە، زمانی زبر و توندڕەوییەكە زیاتر لە جەماوەری حزبەكانە نەك سەركردەكان”.
رۆژی ۱۷ی۵ی۲۰۱٦ یه‌كێتی و گۆران ریكه‌وتنامه‌ی ده‌باشانیان واژۆ كرد ئه‌وكات باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه ده‌كرا به‌ڵام نەک یەکیان نەگرتەوە، بەڵکو پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچوون و گه‌شبینییه‌كان ئێستا ئەوەندە لەیەك دوورن كه تروسكاییه‌ك ھیوا بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌دی ناكرێت.