سلێمانی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی چوار ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە ۱۱ی۸ی۲۰۱۸ بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لەشاری سلێمانی كۆبویه‌وه ، كۆبوونەوەوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ھاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەی لایەنە ناڕازییەكان لە سلێمانی كە بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا دوایین ھەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەنجامەكان رابگەیەنن.
بەپێی زانیارییەکانی ” خواكوڕكـ ” لە کۆبوونەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ”چوار تەوەری گرنگ“ تاوتوێ دەكرێت، کە پەیوەندییان بە بارودۆخی ناوخۆیی ناو حزبەکە، کوردستان و عێراقەوە هەیە.
تەوەرەکان بریتین لە:
– تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی پرۆسەی دەستژمێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
– وەڵامدانەوەی ئەو لایەنانەی یەکێتی بە ساختەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبار دەکەن.
– پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
– ئەندامانی لێژنەی دانوستاندنی حزبەکە دەستنیشان دەکرێن، کە لەگەڵ شاندی پارتی بە هاوبەشی سەردانی بەغدا دەکەن.
لە ۹ی۸ی۲۰۱۸ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كورسییه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان تێدا نه‌كراوه و كورسی لایه‌نه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆیه‌تی.