عێراق و ئێران داوای قه‌ره‌بووی جه‌نگ له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن

به‌هۆی جه‌نگی عێراق و ئێران لە مانگی ئەیلوولی ۱۹۸۰ەوە دەستی پێکرد و تا ۸ی۸ی۱۹۸۸ بەردەوام بوو ، ھەردوو بەشی باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان، زیانێکی زۆر بەر کورد کەوت، چونکە بەشێکی زۆری شەڕەکان لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان روویاندا،جیا لەوەش وێرانكردن و سوتاندنی ھەزاران گوند و گیان لەدەستدانی ھەزاران سەربازی كورد كە لە ریزەكانی سوپای عێراقدابوون، لە ھەمووی جەرگبڕتر کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە بوو لەلایەن عێراقەوە.

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “سەرەڕای دژایەتیمان لەگەڵ جەوهەری گەمارۆکان، پەیڕەوی لەو گەمارۆیانە دەکەین کەلەدژی ئێران گیراونەتە بەر”.

پاش دەربڕینی هەڵوێستەكه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مەحموود سادقی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئێران، لە تویتێکدا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و نوسیویه‌تی : “حکوومەتی عێراق بەپێی بەندی ٦ی بڕیارنامەی ۵۹۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، دەبێ یەک هەزار و ۱۰۰ ملیار دۆلار بابەتی قەرەبووی زیانەکان کەلە ئێران کەتووە، بەو وڵاتە بدات، ئاماژەی بەوەش کردووە حکوومەتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەو وڵاتە، هەتا ئێستا سەبری کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەباتی قەرەبووی ئێران، هاودەنگی گەمارۆ ستەمکارانەکانە لەدژی ئێران”.

لە بەرانبەر ئەو تویتەی موحموود سادقی دا، فایق شێخ عەلی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی “حزبی خەڵکیی ڕیفۆرم” لە توێتێکداڕایگه‌یاند: “بەناوی بنەماڵەی قوربانیانی تیرۆر لە ئێوە و دەوڵەتەکەتان داوا دەکەم ۱۱ ملیار ۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبووی کوژرانی یەک ملیۆن عێراقی بە کەسوکاری کوژراوەکان بدەن، چونکە لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە ئێران بە بیانووی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا ئێران گرووپی قاعیدەی هێنایە ناو عێراقەوە.

 

Back to top button