گوته‌بێژی یه‌كێتی : ئەگەر ھەڵبژاردن بۆ مانگی ۱۲ ی ئەمساڵ دوابخرێت كارێكی باشه‌

دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ۱۱ی۸ ی ۲۰۱۸ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی یەكێتی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو، ئاشكراشی كرد كە ئەگەر بەھەر ھۆكارێك ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت یەكێتی كێشەی لەگەڵ دواخستن نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: “تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی بریتی بوون لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەستنی كۆنگرەی یەكێتی و دۆخی ئێستای عێراق، كە ئێمە بەشێك دەبین لە چارەسەر، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە ھاوبەشەی لەگەڵ پارتی نووسیومانە و پابەند دەبین بە دەستووری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق”.

گوته‌بێژی یه‌كیتی راشیگەیاند: “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەخت لەسەر گرنگی بەستنی كۆنگرە كرایەوە و باسمان لە كارەكانی كۆنگرە كرد و وەك پڕۆژە دەخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كە لەماوەی نزیكدا ئەنجامدەدرێت، ھەروەھا رای ئەنجوومەنی ناوەندیش وەردەگیرێت، بۆ ئەوەی رۆژی بەستنی كۆنگرە دیاربكرێت”.

سه‌عدی پیره‌ گووتیشی :” لە كۆنگرە بڕیار دەدرێت كە پۆستی سكرتێری گشتی لە سیستمی بەڕێوەبردنی یەكێتی دەمێنێت یان نا”.

سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوته‌بیژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: “ئەگەر ھەڵبژاردن بۆ مانگی ۱۲ ی ئەمساڵ دوابخرێت كارێكی باشه‌ ، ئەگەرنا ئێمە گرفتمان نییە و بۆ ۳۰ ئەیلوول ھەموو ئامادەسازییەكمان كردووە و ئامادەیین”.

پرسی دواخستنى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته‌ بابه‌تێكى گه‌رم وگروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی به‌ بیانووی جیاجیاو  ژێر به‌ ژێر له‌ هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندان و یاری به‌ ئیراده‌ی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ن .

Back to top button