ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نیوان ئهمریكاو توركیا به‌های لیره‌ی توركی داده‌به‌زێت
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی ۲۰۱٦هوه به‌ناوی ئه‌ندرو جۆنسن، نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتووه، سه‌رۆكی ئهمهریكشا باجی زیاتر خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی توركیا، به‌مه‌ش زیانێكی زۆری ئابووری به‌رده‌كه‌وێت.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ش، تره‌مپ ده‌ڵێت: “له ئێستادا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا باش نییه”.
دۆناڵد تره‌مپ، له تویتێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه باجی سه‌ر به‌رهه‌می توركیا دووهێنده بكات، به شێوه‌یه‌ك باجی سه‌ر ئه‌له‌منیۆم ببێته ۲۰% و ستیلیش بۆ ۵۰% زیادكراوه.
سه‌باره‌ت به داشكاندنی لیره‌ی توركی ئهرۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ دراوی توركیا، به‌ڵام لیره له داشكاندن به‌رامبه‌ر به دۆلاره به‌هێزه‌كه‌مان به‌رده‌وامه”.
به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌ر ۱۰۰ دۆلار به‌رامبه‌ر به ٦۰۰ لیره ده‌بێت.