چەند نهێنیەك لەسەر هەماهەنگی نێوان داعش و ئێران و مالیكی ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پاش كەوتنی مووسڵ ئەوەی بووە جێگای سەرسورمانی هەموو ناوەندەكانی جیهان!!، تەواوی چەكەكانی سوپای عێراقی بوو، لەمووسڵ بەبێ تەقە تەسلیم كرا!؛ هەر لەوكاتە كۆمەڵێك ناوەندی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئەو تەسلیم كردنەی چەكی عێراق كە بەئامانج لەژێر ناوی جوڵە كردن لەدژی پێشمەرگە هێنرایە مووسڵ هەر لەو شارەش، تەسلیم بەداعش كران؛
لەو باریەوە دیپلۆماتكارێكى پێشووى ئێرانى ، ئاشكراى ده‌كات كۆمارى ئیسلامى ئێران له ئه‌نجام سوودى له بوونى داعش وه‌رگرتووه و زۆرێك له چه‌كه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه، له ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه ده‌گات به‌ده‌ستیان، ئه‌بو فه‌زل ئیسلامى، دیپلۆماتكارى پێشووى ئێرانى له یابان، ڕایگه‌یاند :” چه‌كه‌كانى ده‌ست داعش به‌شێكیان درووستكراوى ئێرانن و خۆم شایه‌تم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، پێشتر ئێران هاوكارى ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ى كردووه كه له بیروبۆچوونیشدا جیاوازبوون و پشتیوانى داراییانیشى كردووه”. ئه‌و دیپلۆماتكاره كه له‌سه‌رده‌مى حوكمى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له ساڵى 2005 ڕۆشتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (كه‌یهان له‌نده‌ن) گوتى :” من چوار ساڵ له بانكۆك بووم، شایه‌تم كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك فڕۆكه له بانكووك نیشتووه‌ته‌وه و له‌وێوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كیان ڕه‌وانه‌ى حزبوڵاى لوبنان كردووه و ملیاره‌ها دۆلارى بۆ لوبنان ناردووه بۆ هاوكارى چه‌كداره‌كانى ئه‌و حزبه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ورپا بزانێت كه له سووریا و لوبنان ده‌توانن بوونیان هه‌بێت “.
دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كه، له‌باره‌ى داعشه‌وه گوتى :” له كۆتاییدا ئێران سوود له بوونى داعش له عێراق و سوریا وه‌رده‌گریت، ده‌شمه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو چه‌كه‌كانى ده‌ست داعش له ڕێگه‌ى كۆمارى ئئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گاته ده‌ستیان، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئه‌وكاته‌ى له ده‌سه‌ڵات نزیك بووه، پێیانگوتووه، بۆ ئێران “كۆمۆنیست یان شیعه یان سونه”، جیاوازى نییه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه گرنگه “مانه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه پارێزراو بێت”، گوتیشی :” زۆرێك له بودجه‌ى باڵیۆزخانه‌كانیان بۆ كه‌سانێك بووه كه نه شیعه بوون و نه موسڵمان، ئه‌بو فه‌زڵ ئیسلامى، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه زه‌ڵماى خه‌لیل زاد، باڵیۆزى پێشووترى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عێراق، گوتبووى :” ئێران له یه‌ك كاتدا هاوكارى ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبانیش ده‌كات” بۆیه گوتى :” مه‌نووچه‌ر موته‌كى، ئه‌وكاته‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى به‌ده‌ست گرت، ڕاى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان ئارام بن، ئامانجه‌كانى ئێران دوور ده‌كه‌ونه‌وه، بۆیه به‌هه‌ر ئامرازێك ببێت، پێویسته نه‌هێڵین ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه بوو هێزه‌كانى به‌در و فه‌یله‌قى قودس درووست كران و به ملیاران دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌وه‌ش عێراقیان به‌م ڕۆژه گه‌یاند و ئه‌گه‌ریش بۆیان بكرێت دووباره شه‌ڕ له ئه‌فغانستان درووست ده‌كه‌نه‌وه”.
هەر بەگوێرەی بەڵگەنامەكان كە ئامادەكاری بۆ دەكرێت بۆ بەدادگا گەیاندنی مالیكی لەسەر دیار نەمانی 65 ملیار دۆلار و كەوتنی مووسڵ، ئەوە تێدا ئاشكرا بووە كە نەخشەی هێنانی داعش بۆ عێراق سەرەتا بەئامانجی پێشمەرگە جوڵە بە سوپای عێراق كراوە چەكەكان لەگەڵ ئەو سوپایە هێنراوە، بۆ مووسڵ بەشێوەیەك تەواوی چەكەكانی ئەو سوپایەی عێراق لە مووسڵ بە ئامادەكراوی بۆ داعش دانرابوو لە سەربازگەكان.
سەرچاوەی زانیاریەكان باس لەو نەخشە و پیلانگێریە دەكات، دەلێت پیلانەكە بەم شێوەیە بوو، هەرچی چەكی عێراق و سوپای عێراق هەبوو لە مووسڵ جێگیر كران، پاشان بەهاتنی چەند سەد چەكدارێكی داعش مووسڵ رادەست دەكرێت و هەرەس بە سوپای عێراق بهێنن و چەكەكان بە پاشەكشەی سوپا لە مووسڵ رادەستی داعش بكرێت، پاش هەرەسی سوپای عێراقی لە پاشەكشەیەكی ئاشكرادا، پلانی (بی) دژی گەلانی عێراق جێبەجێ بكرێت، كە ئەویش فتوادانی سیستانی بوو، بۆ دروست كردنی سوپایەكی هاوشێوەی سوپای پاسداران، لەعێراقدا، كە ئامانج لەو سوپایە ئەوە بوو ئێران لەژێر ناوی حشدی شەعبی، سوپای عێراق بەڵاوازی بهێلێتەوە و سوپای هاوشێوەی سوپای پاسداران لە عێراق بۆ بەجێگەیاندنی ئەجندای ئێرانی بهێنێتە كایەوە؛
هەر بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی رۆژنامەوانی و ناوەندی توێژینەوەكان كە لەهەواڵی جۆڕاو جۆڕ خراوەتە روو هەرەسی سوپا و رادەست كردنی چەك بەداعش و فتوای دروست كردنی حشدی شەعبی و هەموو ئەو پیلانانە پیلانی ئێرانی بوو دژی عێراقیەكان بۆ ئەوەی بەتەواوی عێراق بخاتە ژێر دەستی خۆی؛