ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا سوید قۆناغ به‌ قۆناغ كۆمپانیاكانی ده‌كشێنێته‌وه‌

ئان لیندیه‌ وه‌زيرى كاروبارى ئه‌وروپى و بازرگانى سويدی ڕایگه‌یاند:” سويد نايه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا بخاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌ و بازارى ئه‌مه‌ريكا له‌ ده‌ست بدات ، كۆمپانيا سويدييه‌كان پله‌ به‌ پله‌ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ئێران كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌”.

وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپی و بازرگانی سویدی ڕاشیگه‌یاند:” “هه‌ندێك له‌ كۆمپانيا گه‌وره‌كان چاوه‌ڕێى كۆتايى هاتنى ئه‌م ماوه‌يه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به‌ كاره‌كانيان له‌ ئێران بهێنن”.

له‌ ديارترين كۆمپانياى سويدى، (سكانيا) تايبه‌ت به‌ پيشه‌سازى بارهه‌ڵگره‌كان له‌ كۆتايى مانگى رابردوودا، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

ئێران يه‌كێكه‌ له‌ بازاره‌ گرنگه‌كانى هه‌نارده‌ى سويد به‌ تايبه‌تى له‌ كه‌رته‌كانى په‌يوه‌ندى و گواستنه‌وه‌.

به‌ هۆى سزاكانه‌وه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا، هه‌نارده‌ى كاڵاى سويدى له‌ ٦۷۰ مليۆن يۆرۆوه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ ۱۰۰ مليۆن يۆرۆ له‌ ساڵێكدا.

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سزاكانى سه‌ر ئێرانى واژوو كرد و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆش ئه‌و سزايانه‌ چوونه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه‌ هاوپه‌يمانه‌كانيشى رازى بكات كه‌ چيديكه‌ مامه‌ڵه‌ى دارايى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.

Back to top button