ئه‌مشه‌و دژی بڕیاره‌كه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی گه‌نجانی شه‌قامی ساڵم له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

پۆسته‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌بێته‌ هۆكاری نانبڕینی كاسبكارانی شه‌قامی ساڵم له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ ،له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (قوباد تاڵه‌بانی ) له‌ پۆستێكیدا سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ و بیكاری ده‌ڵێت :” هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی بروانامه‌یه‌كت هه‌یه‌ ئیش له‌ ئاستی تۆدا نییه‌ ؟ برۆن له‌ چێشتخانه‌یه‌ك ، میوانخانه‌یه‌ك ، دوكانێك ، مۆڵێك ،كاربكه‌ن تازروف باش ده‌بێ “.

له‌لایه‌ن مەفرەزەیەكی ئاسایشی یه‌كێتی كە سەر بە بنكەی ئاسایشی رزگاری بوون، كاسبكاران و چایچییەكانی شەقامی سالم له‌ سەهۆڵەكە ئاگادار كراونه‌تەوه‌ كە چیدیكە بۆیان نییە لەسەر شۆستەی ئەو شەقامە مێز دابنین و كه‌سابه‌ت بكه‌ن .

ئاوات محەمەد، قائیمقامی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند:”ئەو بڕیارە پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە” رەتیشي كردەوە هیچ لێدوانێك و رونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بدات”.

لای خۆیه‌وه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت :” ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ ولیژنەیەك هەیە بەناوی لیژنەی ئابوری، ئەو لیژنەیە ئێمە وەك ئاسایش یەك ئەندامان تێیدا هەیە سەرۆكی لیژنەكەش قائیمقامی سلێمانییە”.

وابڕیاره‌ ئه‌مشه‌و گه‌نجانی شه‌قامی سالم له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ له‌ دژی بێدەنگكردنی شەقامی سالم و بریاری ده‌ركردنی كاسبكاران لەبەردەم” جان كافێ‌” كۆببنه‌وه‌.

 

Back to top button