پیلانگێری پشت داواكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌بێت بزانه‌ به‌ته‌مای چین ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ده‌كه‌ن

نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پیلانگێری پشتی هه‌وڵدان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، لەچەند ساڵی رابردوودا ، لەلایەن عێراق و چەند وڵاتێکی ھەرێمی ، گەڵەکۆمەیەکی گەورەی پێشوەختە پیلان بۆکیشراو لەسەر کوردستان کرا ، ریفڕاندۆم بۆ ئەو پیلان و گەلەکۆمەیە کرایە بیانوو ، ئامانج لەو گەلەکۆمەیە ئەوەبوو تا شتێک نەمێنێ بەناوی قەوارەی ھەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم مەبەستە سود لەگروپی خیانەتکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر و چەند لیست و حزبێکی تر وەرگیرا ، ئەو ھەوڵ و پیلانگێڕیە بەشێکی لێجێبەجێ کرا و چەندین ناوچەی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە داگیرکرا ، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە لە داستانەکانی پردێ و سحێلا و محمودیە و تلسقۆف و مخمور شکست بە جێبەجێکردنی تەواوی پیلانەکە ھێنرا و بەنیوەچڵی جێھێڵرا .

هه‌روه‌ها نیاز حاجی كه‌ له‌نووسینێكی دا باس له‌ پیلانگێری پشت داواكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن كوردستان ده‌كات ده‌شنووسێـ”پێشتریش ھەمان ھەوڵ لەلایەن داعشەوە درا بەدەست لەپشتدانی ھەمان ئەو وڵاتانە و زوڕنالێدانی ھەمان تاقم و گروپ، ئەوکاتیش بەھەمان شێوە شکست بەو ھەوڵ و پیلانگێڕیە ھێنرا به‌ڵام
لەھەردوو حاڵەتی ھێرشەکانی حەشدی شەعبی و داعش قەوارەی ھەرێم کرایە ئامانج ، ھەرێم خرایە ژێر گەمارۆوە ، لە ھەوڵی یەکەم بودجە و دارایی ھەرێم بڕدرا و رێگا نەدرا چەک بۆ پێشمەرگە بێت ، لەھەوڵی دووەمدا سەرەرای ئەو سزایانە ، ئابڵوقەی ئاسمانی و زەمینیش خرایە سەر ھەرێم و ھێرشی راستەوخۆشی کرایە سەر .

هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره‌ ده‌شپرسێـ”ئایا ئامانج تەنھا دواخستنی ھەڵبژاردنی پەڕلەمانە؟ له‌ وه‌ڵامدا ده‌لێـ”بێگومان نەخێر، بەڵکو ئامانج ئەوەیە جارێکی تر لەھەرێم ھەڵبژاردن نەکرێتەوە ! ده‌شپرسێ ئه‌ی چی لەپشتی ئەو پیلانە دەگوزەرێت ؟ هه‌ر له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دا ده‌لێـ”لەماوەی رابردوودا بەگەلەکۆمەی ناوخۆیی و دەست لەپشتدانی ئێران ، توانرا دامەزراوەی (پەڕلەمانی کوردستان) پەکی بخرێت ، دواتریش بەھەمان شێوە ھەمان کار لەدژی دامەزراوەی (سەرۆکایەتی ھەرێم) دوبارەکرایەوە ، بۆ ھەردوو دامەزراوەش رێگایان نەدا پۆستەکان پڕبکرێنەوە و کەسیشیان بۆ پڕکردنەوەیان نەپاڵاوت، واتا ھەرێمی کوردستان ئێستا لەدۆخێکدایە لەکۆی (سێ) دامەزراوەی سیادی ، دوانیان پەکی خراوە و ئەوەی ماوەتەوە (حکومەتی ھەرێمە) کە ئەویش ماوەکەی درێژ کراوەتەوە و شەرعیەتی پڕاوپڕی نیە، ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێ و دواتر ئەنجام نەدرێ ، ئەو شەرعیەتەی ھەشیەتی لەدەستی دەدات ، ئەوکات تەواوی قەوارەی ھەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و ھیچ مانایەک بۆ بونی نامێنێت”.

هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌ نووسینه‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”پێشتر ئەو حزبانە پێیان وابوو کە توانیویانە پارتی لاوازبکەن ، ئەگەر ھەڵبژاردن بکەن دەیبەنەوە و ئەوکات زۆربەئاسانی ئەوەی بەناوی ھەرێم بونی ھەیە ھەر لەپەڕلەمانەوە ھەڵیدەوەشێننەوە ، بەڵام سەرکەوتنی پارتی لەھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئەو خەونەی زیندەبەچاڵ کردن بۆیە ئێستا بەھیچ جۆرێک ناچنە ژێرباری ھەڵبژاردنێکی ترەوە چونکە ئەنجامەکەی ئەو ئامانجەیان بۆ ناھێنێتە دی، ئیران ئێستا نایەوێت یان رێگا نادات ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێ تا حکومەتی عێراق پێک دەھێنرێت ، دوای پێکھێنانی حکومەتی عێراق دەرفەتێک دەدۆزێتەوە تا ھەڵبژاردن نەکرێت و دۆخی ھەرێم ئاڵۆزبکات لەڕێی ھەمان ئەو تاقم گروپانەی کە لەپشتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوون ، بەواتایەکی تر ، جێبەجێکردنی بەشی دووەمی پیلانەکەی سەبارەت بەھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێم دەخاتە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .

Back to top button