هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی ریفراندۆمی كوردستان بوون تووشی ئیفلاس بوون
پاش پرۆسه‌ی دیموكراسی راسته‌وخۆی هه‌رێمی كوردستان له راپرسینی ئایا ده‌ته‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببێته ده‌وڵه‌تیێكی سه‌ربه‌خۆی كه تێیدا زیاتر له سه‌دا 93ی خه‌ڵك ده‌نگیان به‌لێ بوو به‌رامبه‌ر سه‌دا 7ی نه‌خێر له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئێران و توركیا و عێراق له‌گه‌ڵ خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین پیلانگێری دژی كوردستان ئه‌نجامدرا و له‌به‌رامبه‌ر دا، كۆی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایان میلیشیاكانی عێراق داگیركرایه‌وه”.
له‌ئێستادا توركیا و ئێران كه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ریفراندۆمه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستانه‌وه، به‌رێگای گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه دارێژه‌ره‌كه‌یان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو، تووشی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی دارمانی ئابوور بوونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر دا به‌رپرسێكی پێشووی ئێران په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆی له پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق راگه‌یاند”.
عەبدولڵا رەمەزانزادە گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد خاتەمی رۆژی هه‌ینی 10ی 8ی 2018 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكی دا رای گەیاندبوو” نه‌ده‌بوو ڕێگیریمان له‌دابه‌ش بوونی عێراق بکرداییه ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوای ئەوەی کە ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران، لەلایەن ئەمریکاوە، بەتەواوی توند کراوە، باری ئابووری و بەهای دراوی ئەم وڵاتە، بەتەواوی داروخاوە، هاوکات لەم رۆژانە چەند بەرپرسێکی ئێرانی داوا دەکەن عێراق بە بڕی 11 ملیار دۆلار قەرەبووی ئێران بکاتەوە، بەرامبەر شەڕی هەشت ساڵەی (1980-1988) نێوان ئەم دوو وڵاتە”.
له‌هه‌مانكاتدا وڵاتی توركیاش تووشی دارمانی ئابووری و داروخانی لیره هاتووه، رۆژانه دۆخی ئابووری توركیا به‌ره‌وه دارمانی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و نرخی لیره‌ی ئه‌و وڵاته له دابه‌زینێكی سه‌رسورهێنه‌ر دایه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌م دوو وڵاته به‌تووندی دژی ریفراندۆمه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستانه‌وه”.