جەواد زەریف، ئەمریکا راستگۆ نیە بۆیە دانوستانی لەگەڵ ناکەین

دوای ئەوەی دۆنالد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند ئامادەی دانوستانن لەگەڵ ئێران ئەگەر مەرجی پێشوەختەی نەبێت، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، بڕیار نییە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریکا دیدارێک پێک بهێندرێت، چونکە خووگرتنی ئەمریکا بە گەمارۆ، ڕێگرە لەبەردەم گفتوگۆ و دانوستاندا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2018/8/11 محەمەدجەوادزەیف،  وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گوتی: “بڕیار نییە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆ بببێتەوە”.

 

زەریف ئاماژەی بەوەش کردووە لەبارەی پێشنیاری ترەمپ بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، هەڵوێستی فەرمیی ئێران لەمبارەوە لەلایەن سەرکۆمار و وەزارەتی دەرەوەی بڵاو کراوەتەوە و ئەمریکا بۆ وەها دیدارێک “ڕاستگۆ”نییە”.

 

هەفتەی ڕابردوو پاش ئەوەی خولی یەکەمی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، جۆن بۆڵتەن ڕاوێژکاری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ڕای گەیاند: “ئێران دەبێ بۆ پێشگیری لە وەگەڕخستنەوەی دووبارەی گەمارۆکان، پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ قەبووڵ بکات و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ بکا”.

 

ڕۆژ لەددوای ڕۆژ گوشار و خەزتەکانی ئەمریکا پاش دەسپێکی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران پەرە دەستێنن و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهاری تمەن لە ەبرانبەر دۆلار کە ناسەقامگیریی بازاری دراوی ئێران و سەرەنجام خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە چەندین شاری گەوری ئێرانی لێ کەوتەوە

Back to top button