حه‌شدی شه‌عبی له‌شنگاڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان ده‌كشێنه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی به‌ شێكی له‌ خاكی كوردستان له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا, داوی تێپه‌ڕینی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كانی شنگال، زوممار، و ره‌بیعه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش، ئیداره‌ی شنگال و كوردانی ئێزدی داوا ده‌كه‌ن، به‌ زووترین كات هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كانیان جێگیر بكرێن و هۆشداریش له‌ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ن.

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ زوممار، داوا ده‌كه‌ن به‌ زووترین كات هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و شوێنانه‌ جێگیر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی داعش دزه‌ نه‌كاته‌وه‌ ناوچه‌كانییان.

Back to top button