شاندێكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی تا ئێستا له هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت, له ئێستادا چه‌ند لێژنه‌یه‌كی جیاوازییان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله بگه‌نه رێككه‌وتن.
ریاز ته‌میمی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نه‌سر، رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هێلی سووری له‌سه‌ر هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی نییه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، گفتوگۆكان قۆناخی زۆریان بڕیوه.
ته‌میمی بۆ وێبسایتی “مه‌سه‌له”ی عێراق رایگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاندێكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
پێشتر خالید عوبێدی، سەركردەی لیستی (بەیارقولخه‌یر) رایگەیاند، ھەریەك لە ھاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و سائیروون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم و ھاوپەیمانی وەتەنییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ پێكھێینانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی، دانوستانی نێوانیشیان بەردەوامه.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردبۆوە، عوبەیدی ئاشكرای كردووە، دانوستانە سەرەتاییەكانی نێوان ئەو چەند ھاوپەیمانیێتییە، ئەنجامی باشیان ھەبووە و بەمزووانەش دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و پێكھێنانی كابینەی داھاتووی حكوومەت.
رۆژی هه‌ینی، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی تانه‌ی لایه‌نه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئه‌نجامدرا.