عێراق بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ركرد

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ركرد له‌ ئێستادا ئابووری ئێران له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ نرخی تومه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی, له‌ چوار چێوه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر ئێران, عیراق بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران له‌ عێراق ده‌ركرد.
به‌پێی نوسراوێك كه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ بانكه‌كانی ناوخۆیی وڵات ناردویه‌تی، تێدا قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران له‌ عێراق راگه‌یاندوه‌.
سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌، “عێراق له‌ قۆناغی سه‌پاندنی سزای ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران ناچار ده‌بێت ئاڵوگۆڕی دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران بوه‌ستێنێت، له‌گه‌ڵ ھه‌بونی ئه‌م سزایانه‌ به‌سه‌ر ئێران، پاراستنی ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ قورس ده‌بێت”.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران.

Back to top button