یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرا

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سعودیه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاری كرد, وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ حاجیانی كوردستان له‌ شاری مه‌ككه‌یه‌، گوتی: ”ئێستا ئێمه‌ له‌ فه‌ریزه‌ی حه‌جین و به‌پێی واجیباتی حه‌ج، رۆژی 20-8-2018 له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه‌ ده‌بین”.
ئاشكراشیكرد، رۆژی 21ی مانگیش یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان”.

 

Back to top button