پهرلهمانتارێك: تا جهژن ههموو وهزارهتهكان مووچه وهردهگرن
دوای دهست پێكردنی پێدانی موچهی چهند وهزارهتێك له ئێستادا زیاتر له نێوهی وهزارهتهكان موچهیان وهرگرتووه, ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد بەر لە جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان و خانەنشینانیش دابەش دەكرێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوو پارەكەی بەغداش دەگات.
مونا قەهوەچی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان كردووە لە دامەزراوەكانی حكوومەت بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆمان دەركەوت بەڵێ بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.
ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان گوتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەكەی بەغدا كە بریتیە لە 317 ملیار دینار دەگاتە هەرێمی كوردستان و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بۆ تەواو كردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ.
قەهوەچی ئاماژەی دا، بە گەیشتنی پارەكەی بەغدا تەواوی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت بە مووچەی خانەنشینانیشەوە، هەروەها ئێمە بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ ئەوەی بزانین كەی پارەكە بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
دوای ڕێكەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیارە هەموو مانگێك بڕی 317 ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشی نەوت هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەران بدات.