سوكایەتی بەپەرلەمانتارێكی ناوەندی بریار دەكرێت لەسەر دەستخۆشی لەپێشمەرگە
خواكوڕك
لە بەیاننامەیەك كە بەناوی فراكسیۆنی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سوكایەتی بە سالار محمود ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەناوەندی بریار دەكات و دەلێت تۆ حەقی ئەوەت نیە بەناوی فراكسۆنی یەكێتی سەرخۆشی لە پێشمەرگە و بریندارەكانی ئۆپەراسیۆنی دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە بكەی.
لە بیاننامەیەكدا كە بەناوی فراكسۆنی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، سالار محمود ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەناوەندی بریار دەلێت سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و بریندارانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی دوێنی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین و بەناوی فراكسیۆنی یەكێتی هیوا چاك بوونەوە بۆ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و تەواوی بریندارانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین.
لەبەرامبەردا ئەندام پەرلەمانەكانی تری سەر بە هێرۆخانی هاوسەری تاڵەبانی و باڵی قورغكاری یەكێتی، هێرش دەكەنە سەر ساڵار محمود و سوكایەتی پێ دەكەن ئەمە لەكاتێكدایە كە تەواوی پەیچ و ماڵپەرە سێبەرەكانی ئەو باڵە سوكایەتی و ناوزراندنی ئەو ئەندام پەرلەمانە دەكەن لەسەر ئەوەی دەستخۆشی لەپێشمەرگە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە ناردووە.