عه‌بادی به‌ سه‌ردانی كردنی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ به‌ هانای ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌چێت

 

ئه گه‌رچی ئه‌مریكا سزاكانی به‌ سه‌ر هه‌ردوو ولاتی ئێران و توركیا سه‌پاند, پیشوتریش حیده‌رعه‌بادی رایگه‌یاند بوو پابه‌ند ده‌بیت به‌سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ئێران, به‌ڵام سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە ماوەی یەك هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەردوو پایتەختی توركیا و ئێران دەكات.

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردەوە عەبادی هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران و ئەنقەرە دەكات، لە كاتێكدا هەردوو وڵات بەتوندی لەژێر گوشار و هەڕەشەكانی گەمارۆی ئابووری ئەمریكادان.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو عەبادی سەردانی ئەنقەرە بكات، ڕۆژی چوارشەممەش سەردانی تاران دەكات، بابەتی هەردوو سەردانەكەش پەیوەندیدار دەبن بەدۆخی ئابووری هەردوو وڵاتەكەوە.

ڕۆژی سێشەممەی رابردوو عەبادی رایگەیاند وڵاتەكەی پەیوەست دەبێ بەبڕیاری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بەتایبەتی كە عێراق پێشتر بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەژێر گەمارۆی ئابووری نێودەوڵەتیدا بووە و بەو دۆخەدا تێپەڕیوە، بۆیە ئەو پابەند دەبێت بەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق.

Back to top button