شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات و سوپای پاسداران رویدا
دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو سوپای پاسداران و هێزه كوردستانیه‌كانی رژهه‌ڵاتی كوردستان, له ناوچه سنوریه‌كانی باشور‌و ر ژههڵاتی كوردستان, سه‌رچاوه میدیایه‌كانی هێزه كوردیهمان ئاشكرایانكردووه, كه 12ی پاسداریان كوشتووه له به‌رامبه‌ردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند 10 کەسیان لە ئەندامانی هێزێکی کوردی ئێران کوشتوە.
ماڵپەڕی سوپای پاسداران دەڵێت ئەو شەڕە لە نزیک شاری شنۆ رویداوه و پێشتریش چه‌ندینجار شوێنی پێكدادانی نێوان هێزەکانی ئیران و هێزە کوردییهكان بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گوایه ژمارەیەکی بەرچاو لە چەک و تەقەمەنی و کەرەسەکانی پەیوەندی گرتن کەوتوونەتە دەستی سپای پاسداران.
به‌ڵام سوپای پاسداران هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کوژرا و برینداربوونی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی نه‌دركاندوه.
هاوكات ماڵپەڕی “کوردستان میدیا”ی سه‌ربه فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ی بڵاوکردۆتەوە کە:” بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو کاتژمێر 1، شەڕێکی سه‌خت لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی دژی گەلی سوپای پاسداران لە شاخەکانی کێلەشینی شنۆ روویدا و شه‌ڕه‌كه 5 کاتژمێری خایاندووه.”
ئاماژەی بهوهشكردوه کە ” دواتر خەڵکی کوردستان لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕە ئاگادار دەکرێنەوە”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی به‌ناوی “هەنگاو” بڵاویکردوه‌تەوە: “کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئابی 2018، لە بەرزاییەکانی کێلەشین لە سنووری نێوان شنۆ و سیدەکان، پێكدادانێكی قورس قورس لەنێوان سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی دروستبوه.”
ئەو ماڵپەرە له‌زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردوه‌ته‌وه کە لە ئەو شەڕە دا لانیکەم 12 پاسدار کوژران و زیاتر لە 10 پاسداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە ئاکامی ئەو شەڕە دا 8 پێشمەرگە شه‌هید بون و هاوڵاتییه‌كی مەدەنی خەڵی شنۆش برینداربووه و بە دیل گیراوە.