عێراق كه‌ناڵه سێبه‌ره‌كانی ئێران له كار ده‌خات چه‌ند كه‌نالێكی كوردیشی تێدایه
به بڕیارێكی تایبه‌ت, عێراق هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و كه‌نالانه دابخات كه سێبه‌ری ئێرانن و له كۆمه‌له‌ی نایلسات په‌خشیان هه‌یه له ناوه‌خۆی عێراق.
ماڵپەڕی (غەدپرێس)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگەداری حكوومەتی عێراقی گواستەوە كە لە مانگی داهاتوو بەدواوە پەخشی كەناڵە سێبەرەكانی ئێران، ئەوانەی پشتیوانی سیاسەتی ئێران دەكەن لەنێو گرووپی نایل ساتدا، پەخشیان ڕادەگیرێ و لەكار دەخرێن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە ئاشكرایە ئەم كەناڵانە لەلایەن ئێرانەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت و خزمەتی سیاسەتەكانی ئێران دەكەن لە ناوچەكە
پێشتریش بەبڕیارێكی ئەمریكا، كەناڵی (ئەلمەنار)ی لوبنانی كە بەكەناڵی سێبەری ئێرانی ناسراوە، لە كار خرابوو.
دوابەدوای سەپاندنی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق پابەندی و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ بڕیارەكانی ئەمریكا راگەیاند.
به‌پ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هه‌ریه‌كه له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك كه‌نالێكی سه‌ر به ئێران هه‌ژمار كراون.