زیاتر لە 30 كەس لەسەر قاچاخچێتی دەرمان دەستگیر كرا.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند: كە زیاتر لە 30 كەس لەسەر قاچاخچێتی دەرمان دەستگیر كراوه و له بهشێكی لێدوانهكهی گوتی: ناوی 800 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 لە بواری پزیشكیدا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوه بەو هیوایەی لەكاتی بوونی بوجەدا، بۆمان دابمەزرێنن.”
لهو بارهوه، (د.رێکەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند.” لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی زیاتر لە 30 کەس لەسەر هێنان و ساختەکردنی دەرمان دەستگیرکراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
د. ڕێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند ئەو کەسانەی دەستگیرکراون کەسی پزیشکی دەرمانساز و خاوەنی دەرمانخانە و مەندوبی تیادایە و سەرجەمیان بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
لەبارەی هاوكارییەكانی حكومەتی عێراق لەڕووی پێداویسی پزیشكییەوە، گوتی: حكومەتی عێراق بەردەوام هاوكاری هەرێم دەكات، كە لەسەدا 45 بۆ 50ی پێداویستی پزیشكی هەرێم لەوێوە دێت، بەڵام خۆشیان بودجەیان كەمكراوەتەوە و كێشەی پێداویستی پزیشكییان هەیە.
سەبارەت بە دامەزراندنی خۆبەخشەكانی كەرتی تەندروستی، د.رێكەوت حەمەڕەشید گوتی پرۆژەیەكمان پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانكردووە و سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وهزیران رەزامەندی سەرەتاییان نیشانداوە، هەر بۆیە ناوی 800 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 لە بواری پزیشكیدا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوه بەو هیوایەی لەكاتی بوونی بوجەدا، بۆمان دابمەزرێنن.
ئاشكراشیكرد، پێنج هەزار كەس مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە یان خانەنشینكراون یاخود وازیان هێناوە، بۆیە دەیانەوێت لە بڕی ئەوان كارمەندی تەندروستی دیكەیان بۆ دابمەزرێت.
لەبارەی بڕینی مووچەی هاوكاری بۆ كەمئەندامان د. ڕێكەوت ئەوەی خستەڕوو، كاتێك بۆتە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەوەكالەت هەموو ڕێكارەكان تەواوبووە و لەئێستادا تەنها زانیارییەكان تۆماردەكەن، بەڵام هەر كەمئەندامێك لە بڕینی مووچەكەی ناڕازییە، دەتوانێت لەماوەی 50 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگاكەی یان قەزاكەی بكات دواتر پێیدا دەچنەوە.
ڕوونیشیكردەوە، دیاریكردنی ڕێژەی كەمئەندامی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دیاری كردووە، ئەگەرنا وەزارەتی تەندروسی تەنها لایەنی جێبەجێكارە.