گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارنه‌تان هه‌یه‌ كاهو بخۆن.

كاهو دادەندرێت بە یەكێك لە سەوزە بەناوبانگەكان، كە دەتواندرێت بە كاڵی یاخود كوڵاوی هەروەها بەهۆی ئەو ڕێژە بەرزەش لە ئاو كە تێیدایەتی دەتواندرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێت.”

لە گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن:

1. چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن دەكات.
2. كاهو یارمەتی دابەزانی پلەی گەرمی لەش هەروەها یارمەتی دەردانی ئارەقێكی زۆریش دەدات.
3. مرۆڤ لە تینوبوون دەپارێزێت، بۆیە لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە تایبەتی لە هاویناندا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.
4. خواردنی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كەبەدەست پەركەمەوە دەناڵێنن.
5. جگەر چاڵاكدەكات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە زەردوویی.
6. كاهو دەوڵەمەندە بە خوێی كانزای لە توانایدایە ئەو ترشەڵۆكیە كەمبكاتەوە كە بەهۆی خواردنی خۆراكی چەورو ترشەوە مرۆڤ دووچاری دەبێت، هەروەها یارمەتی پاكردنەوەی خوێنیش دەدات.
7. چارەسەری برینی چاو و هەوكردنی چاو دەكات، بینین بەهێزدەكات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین (A) لە كاهودا.
8. لە توانایدا ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دابەزێنێت.
9. كاهو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان، بەتایبەتیش بیتاكارۆتین و ڤیتامین (C) و (E) ئەم ڤیتامینانە لە توانایاندایە لەش لە ژەهر پاكبكاتەوە، ڕێگری لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەختە بگرێت و ئەگەری توشبوونی مرۆڤیش بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان و شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
10. كاهو سودێكی كاریگەرو زۆری هەیە لە پارێزگاریكردنی تەندروستی ئێسك، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (k) لە كاهوودا، سوودێكی زۆریش بە شانەكانی ئێسك دەگەیەنێت، كاهوو پێشیدەوتریت (پڕۆتینی ئێسك)، چونكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ كالیسیۆم و فۆسفۆڕ كە دەورێكی گرنگ دەگێڕن لە دروستبوونی ئێسك.
11. قژ بەهێزدەكات و ڕێگری دەكات لەوەی دووچاری ڕوتانەوە ببێت.
12. ڕێژەیەكی بەرز لە پۆتاسیۆمی تێدایە خواردنی یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێن دەدات.
13. وا دەكات مرۆڤ ئارەزووی خواردنی بە ڕێژەیەكی زۆر لا دروست ببێت.

Back to top button