وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عه‌بادی بۆ ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌ باره‌ی سه‌ردانیكردنی هه‌بادی بۆ تاران، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عه‌بادی بۆ تاران رەتکردەوە و سەرچاوەیەکیش بە ئاژانسێکی ئێرانی راگەیاندووە، سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران لە بەرنامەدا نییە.”

پاش ئه‌وه‌ی لە چه‌ند رۆژی رابردوو ئاژانسە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق، سەردانی تاران دەکات، بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدابوو کە هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەوەی کە ناچارن پابەند بن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کاردانەوەی تووندی لەئێران لێکەوتووەتەوە.”

لەبارەی دەنگۆی سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ تاران، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بێ ئاگایی خۆی لەو سەردانە دەربڕی و رایگەیاند، لەبارەی ئەو سەردانەوە هیچ هەواڵێک یان زانیارییەکی فەرمی پێنەگەیشتووە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە سێشەممەی رابردوو، لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەڵوێستی ئەو وڵاتە گوتی: “بەغدا لەگەڵ ئەو ئەمریکا بۆ سەر ئێران نییە، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، ناچارین پابەند بین بەو سزایانەوە”.

Back to top button