ریال مه‌درید یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی په‌لكێشی ریزه‌كانی كرد.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی بایرن میونخ گەیشتە رێككەوتنی سەرەتایی و رۆژنامه‌یه‌كیش هه‌واڵه‌كه‌ پشت راستده‌كاته‌وه‌.”

ئێستگەی ئۆندا سیرۆ بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونخ گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەكانی”.

سەرچاوەكە دەڵێت : ” ئەمرۆ ئێوارە نوێنەری هەردوو یانە لەمیونخ كۆدەبنەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی بۆندەكە و چوونی ئەم یاریزانە بۆ یاریگای بێرنابیۆ”.

ئەلكانتارا پێشتر لەریزەكانی یانەی بەرشلۆنە یاریكردووە و بە بری (35) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بایرن میونخ كرد”.

Back to top button