ریال مه‌درید ئه‌ی سی میلانی تێكشكاند و بووه‌ پاڵه‌وان.

لەجامی سانتیاگۆ بێڕنابیۆدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەیسی میلانی ئیتاڵی رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانەی ریاڵ مەدرید توانی (3-1) یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بێنێت.”

سەرەتا لە خولەکی 2دا کەریم بنزیمە گۆڵی پێشکەوتنی ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، بەڵام دوای 2 خولەک لەم گۆڵە هیگواین توانی یەکەم گۆڵی بە درێسی ئەیسی میلانەوە لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات و ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
دواتر لە خولەکی 45ی ئەم گێمە بەیڵ ئەنجامەکەی کردە دوو گۆڵ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و توانی تایمی یەکەم (2-1) بە سودی خۆیان بە کۆتا بێنێت.
لە خولەکی 92ی یاریەکەش بۆرخا مایۆڕاڵ توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمار بکات و (3-1) دۆڕان توشی یانەی میلانی ئیتاڵی بکەن و نازناوی جامی سانتیاگۆ بێڕنابیۆ بەدەست بێنن.

https://www.youtube.com/watch?v=BK0TtZcCbIQ

Back to top button