ساوار بخۆن و دووربن له‌م نه‌خۆشیانه‌.

ساوار كە لەگەنمی هاڕاو دروستدەكرێت، یەكێكە لەخواردنە بەتامەكان و لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەكاردێت، هەروەها یەكێكە لەو خواردنانەی كە چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی هەروەها لەچەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت بەو پێیەی برێكی زۆر ڤیتامین و پرۆتینی تێدایە.”

ئەم خۆراكە بەجێگرەوەی سەرەكی برنج دادەنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەبری برنج سودی لێوەربگیرێت، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سودەكانی ساوار لە برنج زیاترە.”

سوودەكانی ساوار بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. ساوار دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی (D.A.H).
2. ماددە كانزاییەكانی وەك ئاسن و فسفۆڕو مەنگەنیزی تێدایە.
3. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان، چەندین ماددەی بەسودی تری خۆراكی تێدایە.
4. ئەم دانەوێڵەیە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ لەتوشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.
5. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.
6. ساوار لەش لە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمك.
7. ساوار كێشەكانی هەرس ناهێڵێت و ڕێگریشە لەتوشبوون بە ئازاری گەدە، كۆلیسترۆلی خوێنیش كەمدەكاتەوە.
8. توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە ئەو كەسانەی لەژەمە خۆراكیەكاندا ساوار دەخۆن، ئەگەری زیادبوونی كێشیان كەمە.

 

Back to top button