له‌دوای كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت
ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای دیجلە، چەند ناوچەیەكیان چۆڵكرد و كشانەوە، كە دوای خیانه‌تی ۱٦ ئۆكتۆبەری ۲۰۱۷ لێی جێگیركرابوون، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ترسیان ھەیە له گه‌رانه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و شوێنانه، بۆیە داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ده‌كه‌ن .
له‌دوای خیانه‌تی گروپی ۱٦ ئۆكتۆبەری ناویه‌كێتی حەشدی شەعبی بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی داگیركرد،كه بالێكی یه‌كیتی به‌ڕێكه‌وتن ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ئیرانی كرد، ڕۆژئاوای دیجلە یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه به هۆی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیر كرا ، بەڵام چەند رۆژێكە چەكدارانی حەشد لەو سنوورە دەكشێنەوە.
نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحییەی سنونێ رایگەیاند: “لە سنووری ناوچەكانی ئێمە داعش ھێندە نزیكن بە چاو دەبیندرێن، بە كشانەوە و چۆڵكردنی ناوچەكە لەلایەن حەشد، مەترسی لای خەڵكی دروستبووە. پێشتر ھێزەكانی زێرەڤانی لەوێ بوون خەڵك شەو بە ئاسوودەیی دەخسەوتن، سوپای عێراق لە سنووربوو تارادەیەك سنوورەكە پارێزراوبوو”.
لای خۆیه‌وه وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی جڤاتی قەزا شنگال دەڵێت: “ئێمە داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دەكەین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریكا ناوچەكەمان بپارێزن، بۆ ئەوەی تووشی فەرمانێكی دیكە نەبینەوە، پێویستە ھەرچی زووە ھێزی ھاوبەش لەو سنوورە جێگیربكرێ”.
هه‌روه‌ها موزاحم حوییت، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم گووتی: “ئێمە وەك ھۆزە عەرەبییەكان داوا دەكەین ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكە، چونكە تەنیا پێشمەرگە توانای لەناوبردنی داعشی ھەیە، داوا دەكەین پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر بكرێتەوە كە ئێستا حەشدی شەعبی لێی كشاوەتەوە”.