به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌نرا

حەشدی شەعبی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی و (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای) پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ركرد و ته‌واوی فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌درێنه ده‌ست یه‌ك كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه،فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و بێجی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له چوارچێوه‌ی فه‌رمانده‌یه‌ك رێكده‌خرێن و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی (عه‌لی كازم) ده‌بێته فه‌رمانده‌یان و له ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ جێگیر ده‌كرێن.
له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كه‌دا هاتووه ،لیوای ٤۰ به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌ی باكووری شنگال ده‌كشێته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر و به‌رپرسیارێتی كه‌رتی سه‌ربازییه‌كه‌ش ده‌درێته‌وه ده‌ستی سوپا له كه‌رتی نه‌ینه‌وا.
ئه‌و هێزانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه، به گوێره‌ی نووسراوه‌كه بریتین له: حه‌شدی خۆجێیی له لیوای ۳۰ كه شه‌به‌كن، لیوای ۵۰ی كریستیانه‌كان، لیوای ۵۳ی توركمان، حه‌شدی ئێزدی، كه ده‌چنه سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی میحوه‌ری نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزێكی پێویست.
له خاڵی حه‌وته‌می نووسراوه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی شاری مووسڵ له هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و باره‌گاكانی ئه‌و میلیشیایه، خاڵی ده‌كرێت.