یەكگرتوو: بەرزگار كردنی مووسڵ كورد دەچێتە قۆناغی راگەیاندی دەوڵەتی كوردستان

خواكوڕك
 
ئەندامێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی و شرۆڤەكارێكی سیاسی دەلێت مامەڵەیەكی نوێ و پراكتیكی لەبابەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان هاتۆتە پێشەوە، ئەمەش لێكەوتە ئەو سەردانەی سەركردایەتی كورد دا هاتۆتە كایەوە و دەلێت بەپێچەوانەوە لەگەڵ سەردانی شاندی سەركردایەتی كورد مامەڵەیەكی نوێ لە بارەی دەوڵەتی كوردستان هاتۆتە كایەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا.
 
ئەبوبەکر عەلی کاروانی، شڕۆڤەکاری سیاسی و سەرکردەی دیار لە یەکگرتووی ئیسلامی، کە پێشتر ئەندامی بزەەتنەوەی ریفراندۆم بووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بە رۆژنامەی باسی راگەیاندووە: “بوونی ھاوئاھەنگی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەگەڵ سەردانەکەی پێشووی سەرکردایەتیی کورد بۆ بەغدا، ئاماژە نین بۆ پاشەکشە، بەڵکو ئاماژەن بە بیرکردنەوەیەکی نوێ بۆ چۆنیەتیی ھەنگاونان بەرەو بەدیھێنانی سەربەخۆیی کوردستان، بە گرنگ زانینی بەغداش لەو چوارچێوەیەدایە”.
 
ئەو شڕۆڤەکارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەگەر کوردستان بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ عێراق ببێت بە دەوڵەت، ئەوا کوردستان و عێراق زۆر زیاتر لە ئێستا خێر لە یەکتری دەبینن، گوتیشی: “ئەو کێشانەی ئێستا ھەیانە لەگەڵ یەک نایانمێنێت و ئازادانەتر دەتوانن وەکو دوو دەوڵەتی دراوسێ ھاوکاریی یەکتری بکەن، کە بەرژەوەندیی ھاوبەش لەنێوانیاندا ھەیە”.
 
 
هەر لەسەر سەردانی بارزانی بۆ بەغدا و رزگار كردنی مووسڵ کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ھاوکات بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە بەهەمان رۆژنامەی راگەیاندووە،، پارتی و بارزانی بە ھیچ شێوەیەک و بەرامبەر بە ھیچ شتێک دەستبەرداری سەربەخۆیی کوردستان نابن، بەڵکو ئێستا لە ھەموو کاتێک زیاتر نزیکتر بووینەتەوە لە سەربەخۆیی و ئەوە مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە.
   
ئەندامێكی تر سەركردایەتی پارتی لەسەر هەمان پرس دەلێت ”پارتی ھەنگاوەکانی خێراتر کردووە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو مافەی گەلی کوردستان نابێت، ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییەی بۆ گرتنەوەی مووسڵ دەیکات،  بەشێکە لەو گۆڕانکارییانەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێ و لەو چوارچێوەیەدا ھەندێ وڵات کە فەشەلیان ھێناوە ھەڵدەوەشێنەوە و کوردیش وەکو ھەر نەتەوەیەکی دیکە مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت”.
 
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی گوت “پارتی و بارزانی بۆ باشووری کوردستان دەوڵەتی نەتەوەییان دەوێت و لەم قۆناغە کەمترین رازیبوونیان دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، ئاساییە ئەو دەوڵەتەش لە ئێستا لە سیستەمێکی کۆنفیدڕاڵیدا لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە”.
Back to top button