خۆری كورد لە شەوی ڕۆژهەڵاتدا

دامەزراوەی سیاسی و كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ناوچەی گەرمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە كۆی ململانێ هەرێمی و جیهانیەكانی تێدا بەڕێوە دەبرێت پێگەی خۆی بەهێز دەكات و لەو ڕوەوە زۆرێك لە میدیا پیشەییەكانی جیهان وێڕای تێبینی بەڵام ناتوانن نكوڵی لە درەوشاوەیی خۆری حكومەتی هەرێم بكەن لەو تاریكستانەی كە بەدرێژایی مێژوو سەرزەمینی خوێن و جەنگ بووە.
 
بێگومان ئەوەش بۆ دروستی هەنگاوی كاراكتەرە سیاسیە حكومڕانەكان دەگەڕێتەوە،گەر چی نكوڵی لە بونی ئارێشەو گرفت لە جۆرو شێوازی حكومڕانی نیە ،بەڵام نابێت سێ فاكتۆر لەو ڕوەوە نادیدە بگرین
 
١-كوردستان بەشێكە لەو ناوچەی كە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە بەردەوامیش گرفتی سیاسی و ئابوری گەورە لەم. ناوچە هەبووە.
 
٢-ئەم ناوچانە نزیكەی سەدەیەك لەژێر داگیركاری بون و كوردستانیش دوو جار لەو ڕوەوە گرفتی هەبووە چونكە جگە داگیركارانی بیانی لە لایەن دەسەڵاتدارانی دراوسێی دووبارە داگیركراو تەنانەت جینۆساید كراوە.
 
٣-كورد وەك نەتەوە ئەزمونی دەوڵەتداری نەبوەو بگرە بە هاوڵاتی پلەدوو سەیر كراوە.
هاوكات لەگەڵ ئەم هۆكارانەشدا بە نزیكەی سی ساڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەراورد بە دەوروبەری خۆی كە هەزارن ساڵە خاوەن،دەسەڵات دەوڵەتن هەنگاوی ئەرێنی گەورەی ناوە،ئەم هەنگاوانە زۆرجار ترسی لای دەوروبەری خۆی دروست كردوەو لەو ڕوەوشەوە چەندین جار هەوڵی وەستاندنی ئەو هەنگاوانە دراوە،بەڵام وردبیری و خۆڕاگری دەسەڵاتی سیاسی كوردستان ئەو هەوڵانەی چەندین جار شكست پێهێناوە .
 
گەر بەویژدانەوە لە كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕوانین دەبینین كە كێشە گەورەكانی بواری سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری بەرۆكی ئەم كابینەیان گرتبوو لە كاتێكدا كابینەكانی پێشتر لە دۆخێكی ئارامدا بوون لە زۆر ڕوەوە بەڵام نەك دەستكەوتی گەورەیان نەبوو بە بەراورد بە دەستكەوتەكانی ئەم حكومەتەی ئێستا بگرە كۆمەڵێك كێشەیان بۆ پێكهاتە وەزاریەكەی نێچیرڤان بارزانی جێهێشت،لێ مكوڕی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر سەركەوتن و بە كاری پێكەوەیی تیمەكەی توانرا زۆربەی قەیرانەكان كۆتایی پێبهێنرێت و نمونە ناوازەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت و وەك خۆرێك بێت لە ناو شەوی درێژی شەڕو نەهامەتیەكانی ناوچەكە .
Back to top button