فه‌ریق جه‌مال ئیمێنكی : لە ھەموو سنوورەكان ئاگاداری جموجۆڵەكانی حەشدی شەعبین
لە بارەی كشانەوەی حەشدی شەعبی لە بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و سنووری پارێزگای نەینەوا.
فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: “لە ھەموو سنوورەكان ئاگاداری جموجۆڵەكانی حەشدی شەعبین، لەو شوێنانەی حەشد كشاوەتەوە ھێزەكانی عێراقی ماون، بەو مانایە نییە كە ئەو شوێنانە چۆڵ كرابن و ھەموو ھێزەكان كشابنەوە”.
سوپاسالاری پێشمەرگەی كوردستان گوتیشی: “تائێستا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق نییە، لەسەر كشانەوەی ھێزەكانی حەشدیش لەو ناوچانە ھیچ دانیشتنێك لەنێوان ئێمە و سوپای عێراق نەكراوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، حەشدی شەعبی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی و (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای) پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ركرد و ته‌واوی فه‌رمانده‌ییه‌كان ده‌درێنه ده‌ست یه‌ك كه‌س.