هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی له‌ ئاسمان ڕووده‌دات

ئەژی چەتۆ حه‌سه‌ن سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی ڕێكخراوی فه‌له‌كناسانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و باس لە دیاردەیەکی گەردوونی دەکات کە بە “لێزمە شیھابی پێرسیدس” (لەیزەک) ناسراوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی کوردستان ده‌ڵێت:” دیاردەی “لێزمە شیھابی پێرسیدس” لە کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو تا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی سبەی دووشەممە ۱۲ی۸ی۲۰۱۸ روو دەدات، کاتێک زەوی لەسەر خولگەی خۆی بەنێو پاشماوەی کلکدارێکدا تێپەڕ دەکات”.

ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن ده‌شلێت :” ئەو کلکدارە کە ناسراوە بە “سویفت – تۆتل” بە ماوەی ١٣٣ سال خولێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە و لە دوای خۆی بارستەیەکی چڕی تۆز و خۆڵ و نەیزەکی زۆر بچووک جێ دێڵێت، کاتێک زەوی لەو کاتەی ساڵ و بەنێویدا دەڕوات، ئەوا ھێزی کێشکردنی زەوی بڕێکی زۆری ئەو بارستانە بۆ خۆی راپێچ دەکات و لەنێو بەرگە ھەوا بە لێزمە، یان زۆر و زوو دووبارە دەبنەوە و دەسووتێن، بۆیە ژمارە و ڕێژەی دیاردەی “شیھاب” کە لەناو خۆمان بە “ئەستێرە رژان” ناسراوە، بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی دیکەی ئاسایی رێژەیەکی یەکجار زۆر زیاتر روو دەدات دا”.

پێشتریش بیل کۆک، زانای بواری نەیزەکەکان لە ئاژانسی گەردوونناسی ئەمریکی رایگەیاند:” لە دوو شەوی ئەم مانگەدا، نزیکەی ۶۰- ۷۰ نەیزەک لە یەک شوێنەوە بەرەو گەردوون دەچن و دیاردەکە لە درەنگانی شەوانی ۱۱.۸.۲۰۱۸ و ۱۲.۸/۲۰۱۸ روو دەدات و باشترین ناوچەش بۆ بینینی ئەو دیاردەیە، نیوەی باکووری گۆی زەوییە”.

Back to top button