وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی منحه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بۆ سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاندووه‌:دەربارەی لێدوانی بەختیار فەرەج بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتمان كە ئاماژەی بە دۆسێی گواستنەوەی منحەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیای سیاسی بۆ سەر بودجەی سیادی حكومەتی اتحادی كردبوو، راستی بابەتەكە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
1. لیژنەی باڵا بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتوە بەرێز( محمود حاجی صالح ) وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وەكو سەرۆكی ئەو لیژنەیە دیاری كراوە بەمەبەستی سەردانی كردنی بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
2. لە 4ی7ی2018 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراو ئاراستەی بەرێز سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بەمەبەستی دیاری كردنی كاتی سەردانی لیژنەی باڵا بۆ بەغدا و ئەنجام دانی دیدارەكان بەڵام تاكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە و لێژنە چاوەرێی ئەو وەلامەیە بۆ ئەنجام دانی گفتوگۆكان.
3. هەر لایەنێك لێدوانی لەم بارەیەوە بدات دوورە لە راستی جگە لە وتەبیژی وەزارەتمان.
Back to top button