شاخهوان عهبدوڵا:گروپی خیانهتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبهر هاوكاری حهشدی شهعبی دهكات بۆ دزینی نهوتی كهركوك
به هۆی خیانهتی ۱٦ی ئۆكتۆبهرهوه کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق،دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ۷۰ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند:” لەدوای خیانەتی۱٦ـی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی شاری کەرکوک لەلایەن سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، نەوتی ئەو شارە لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە دەدزرێت”.
ئهندامهكهی فراكسیۆنی پارتی له خولی سێیهمی پهرلهمانی عێراق راشیگەیاند:” کە گرووپی خیانەتکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەری یەکێتی هاوکاریی حەشدی شەعبی دەکات بۆ فرۆشتنی نەوتی دزراوی کەرکووک، ئەوان ”چەند بەرپرسی گرووپە خیانەتکارەکە لە کەرکوک رێگای دزینی نەوتەکە نیشانی حەشدی شەعبی دەکەن لە بەرامبەردا ئەو میلیشیایانە پارەی دەڵاڵییەکەیان پێ دەدەن“.
شاخهوان عهبدوڵا ئاماژەی بەبێدەنگیی پەرلەمانتارە کوردە ”خۆفرۆشەکان“ کرد، کە لە پەرلەمانی عێراق بەردەوام دژی ئەوە بوون، نەوتی کەرکووک لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە ببرێت لەکاتێکدا مانگانە ۱۰ ملیۆن دۆلاری ئەو نەوتە بۆ کەرکووک خەرج دەکرا، بەڵام ”ئێستا داھاتی ئەو نەوتە دەچێتە گیرفانی میلیشیاکانەوە و ئەو پەرلەمانتارە خۆفرۆشانە یەک قسە لەسەر نەوتی کەرکوک ناکەن“.
شاخەوان عەبدوڵڵا پێی وایە ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی باسی دزینی نەوتی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانەوە ناکەن، ”پێیان گوتراوە قسە نەکەن“.
ئهندامهكهی فراكسیۆنی پارتی له خولی سێیهمی پهرلهمانی عێراق گوتیشی:” کە گرووپی خیانەتکاری ۱٦ـی ئۆکتۆبەر هەڕەشەیان لە ”کەسە دڵسۆزەکانی ناو یەکێتی کردووە“، کە نابی هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو دەڵاڵییەیان بۆ حەشدی شەعبی، باس بکەن”.