خامنه‌یی هێزێكی تایبه‌ت له سنوری عێراق جێگیر ده‌كات
پێگه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی هه‌واڵێكی له سه‌رچاوه ئێرانیه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی ” عه‌لی خامنه‌ی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران بریاری بڵاوه‌پێكردنی هێزی “لیوای تایبەتی سابرین”ی له‌سه‌ر سنووری عێراق و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بڕیاره‌كه راسته‌وخۆ له نووسینگه‌ی خامنه‌یی ده‌رچووه بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای پاسداران و پاسه‌وانی شۆڕش”.
پێگه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی نوسیویه‌تی عه‌لی خامنه‌یی بڕیارێكی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی “سابرین” كردووه كه هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری عێراق بڵاوه پێ بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌ركی پاراستن و چالاكیی له‌سه‌ر سنووری عێراق – ئێران تایبه‌ته به هێزه‌كانی لیوای قودس، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه چالاكییه‌كانیش درێژ كردووەته‌وه بۆ ناو خاكی عێراقیش.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشی كردووەته‌وه كه به‌پێی سه‌رچاوه ئێرانییه‌كه، بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی “سابرین” بۆ پاراستنی ڕێوره‌سمی چله‌ی ئیمامی حوسێن و حه‌سه‌نه له‌كاتێكدا كه به‌مدواییه به‌هۆی سزاكانی سه‌ر تاران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ناكۆكیی نێوان هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی به‌غدا و تارانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
سوپای سابرین ١٨ ساڵ پێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی پێ ئەسپێردراوە تایبەتییەکانی سوپای پاسداران دامەزراوە کە چەندین لق و شاخەی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەلووچستان هەیە و ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و هەڕەشە تایبەتەکانی سەر حکوومەتی ئێرانە و ڕاستەوخۆ لە نووسینگەی خامنەییەوە فەرمان وەردەگرن و بەمدوایانە خەریکن دووبارە لە سنوورەکانی عێراق و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵات چالاکییەکانیان پەرە پێ دەدەن.