واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندرا بزانه چ رۆژێك ده‌ست پێده‌كات
كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاندووه، پاڵپشت به یاسایی ژماره (1) ساڵی (1992)ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌موار كرا‌و و ئاماژه به‌یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2014 ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا له رێكه‌وتی 12ی 8ی 2018 بریاریدا به دیاری كردنی واده‌ی ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ لیست و قه‌واره‌كان و پاڵێوراوان”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن دا هاتووه، ده‌ستپێكردنی رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له رێكه‌وتی 5ی 9ی 2018 كاتژمێر 12ی شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر 8ی به‌یانی رێكه‌وتی 28ی 9ی 2018 بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م قه‌واره و لیسته به‌شداربوه‌كان و پاڵێوراوان ده‌كه‌ین، كه پابه‌ندی ته‌واوی به‌په‌یره‌و و رێنمایه‌كانی كۆمسیۆن بن”.
شایانی باسه وابریاره 30ی 9ی 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه بچێت”.