ئه‌ردۆگان: ئاماده‌ین ماڵئاوایی له‌ ئه‌مریكا بكه‌ین

سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌ وتارێكی دا رایگه‌یاند توركیا ئاماده‌یه‌ مالئاوایی له‌ ئه‌مریكا بكات و ده‌لێـ، واشنتن ئاماده‌یه‌ وڵاتێكی هاوپه‌یمانی ستراتیژی 50 ساڵه‌ی 81 ملیۆن كه‌سی بكاته‌ پوربانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپێكی تیرۆرستی كه‌ مه‌به‌ست لێی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌”.

له‌ گوتارێكی دا له‌ ترابزۆن ئه‌ردگان هه‌روه‌ها باسی دابه‌زینی به‌های لیره‌ ده‌كات و ده‌لێـ”ئەوانەی هەوڵی کودەتای سەربازیدا ئامانجەکەیان نەپێکا، ئێستا لەڕێگەی پارەوە هەوڵدەدەن، ئەوەش بەڕاستی جەنگی ئابوورییە. ئێمە تەسلیم نابین، ئەگەر بە دۆلارەکانتان هێرشدەکەن، ئەوا ئێمەش رێگەی دیکە بۆ راییکردنی کار و مامەڵەکانمان دەدۆزینەوە. بەرەو لای بازاڕ و هاوپەیمانی نوێ دەچین، لەبارەی هاوبەشی نوێ و جێگرەوەی ئەمریکا ئەردۆغان  رایگەیاند “کەسانێک دەرگاکان دادەخەن، خودا چەند دەرگایەکی دیکە دەکاتەوە. لەڕێگەی دروستکردنی هاوپەیمانێتیی تازەوە بەرپەرچی ئەم دۆخە دەدەینەوە. هاوبەشی ستراتیژی پێنج هەزار بارهەڵگر بۆ یەپەگە دەنێرێت و دژ بە ئێمە بەکاریدەهێنێت. ئەوان بە زمانی یاسا قسەناکەن. باجی لەسەر ئاسن و ئەلەمنیۆنی تورکیا زیادکردووە، ئەم زیادکردنی باجە لەسەر تورکیا لە رێسا جیهانییەکانی بازرگانیدا نییە”.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند “ناتوانن لەڕێگەی بڕیار و رێنماییەوە تورکیا ملکەچ بکەن. ئەوان ئێستا ریشمان دەتاشن، نازانن سبەی بە گوڕوتینەوە دێتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌روه‌ها گوتی” لە عێراق هەنگاوی جیدی دەنێین بۆ ئەوەی قەندیل چیدیکە وەکو لانەی پەکەکە نەمێنێتەوە، ئەگەر پێویست بکات شنگالیش دەخەنە ئەم چوارچێوەیەوە.

Back to top button