بهرپرسێكی ئهنهكهسه: پهیهده لهگهڵ رژێم رێك دهكهوێت بهڵام نایهوێت لهگهڵ كورد رێكبكهوێت
لهگهڵ ئهو ململانێیهی له نێوان هێزه كوردیهكانی رۆژئاوای كوردستاندا ههیه, پهیهده بریاری داوه لهگهڵ هێزهكانی سهر به رژێمی سوریا رێككبكهوێـت و وهك نیهت پاكیهك چهند ناوچهیهكی ژیر دهسهڵاتی خۆیان رادهستی سوریا كردووه, سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا “ئەنەكەسە” ڕای گەیاند، پەیەدە ڕێككەوتنی لەگەڵ ئەسەد واژوو كردووە و ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنێكی تر ڕێككەوتن بكات، بەڵام سوورە لەسەر دژایەتیكردنی كورد و ڕێ لە كردنەوەی بارەگاكانی ئێمە دەگرێ.
سعوود مەلا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا “ئەنەكەسە” ڕاگەیاند، هیچ جۆرە پێوەندییەكمان لەگەڵ پەیەدە نەماوە، ئەوان ئامادەن لەگەڵ ئەسەد و هەموو لایەنێكی دژ بە كورد دابنیشن، بەڵام ئامادە نین لەگەڵ ئێمەی كورد بگەنە ڕێككەوتن.
زیاتر گوتی، ئەوان بەردەوام لایەنگر و ئەندام و كادرانی ئێمە دەگرن و لە گرتووخانەكان ئەشكەنجەیان دەدەن و كۆسپ و تەگەرە دروست دەكەن و بارەگاكانمان دادەخەن، بەڵام ڕێ بە سوپا و دامەزراوەكانی ئەسەد دەدەن بە ئاسایی لە ڕۆژئاوای كوردستان هاتوچۆ بكەن و بارەگا بكەنەوە.
ئاماژەی دا، تا ئێستە بارەگاكانی ئێمە لە ڕۆژئاوا داخراون و ڕێ نادرێ بكرێنەوە، ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵكیش لە گرتووخانەكانن و بەهۆكاری سیاسی گیراون، جیا لەوەیش ڕێ نادەن خەڵكی ئێمە كە ئاوارەی باشووری كوردستان بوون، جارێكی تر بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە بەشێكی تری قسەكانی مەلا ڕوونی كردەوە، تا ئێستە 20 سەكردە و بەرپرسی ئەنەكەسە لە گرتووخانەكانی پەیەدە ماون و ئازاد نەكراون، بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان هەبێ، تەنیا جیاوازی بۆچوونی سیاسی هۆكارە بۆ گرتنیان، ئەمەیش پێچەوانەی دیموكراسی و ئازادی بیركردنەوەیە.
لە ماوەی ڕابردوودا پەیەدە كە بە لقی “پەكەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان” ناو دەبرێ، لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد لە دیمەشق كۆبوونەوە و لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانی ئەسەد بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و كۆنتڕۆڵكردنی كێلگە نەوتییەكان و دەروازە سنوورییەكان ڕێككەوتن و ئامادەن دەسەڵاتی تەواوی ناوچەكە بە ڕژێمی ئەسەد بدەنەوە.