كۆمیسیۆن: زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر له رێی ئۆنلاینه‌وه له ناوی خۆیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, تۆماری ناوی ده‌نگده‌رانی له ناوی دووباره‌و مردوان پاككرده‌وه, كۆمسیۆن راگه‌یێنراوێكی بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ناوه‌كانیان دڵنیا بنه‌وه, ئه‌مه‌ش له رێگای سه‌ردانی كردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له رێگای ئینته‌رنێت ناوه‌كانیان راستده‌كرێنه‌وه, كۆمسیۆن جگه له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تانه لێدان له تۆماری ده‌نگدان ئه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له رێگای ئۆنلاینه‌وه ناوه‌كانیان راستكردۆته‌وه.
واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش كۆمیسیۆن واده‌ی بانگه‌شه‌ی دیار كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن بڕیاریدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیست و قه‌واره‌كان و پاڵێوراوان له رێككه‌وتی (5/9/2018) كاتژمێر (12:00)ی شه‌و ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو كاتژمێر (08:00)ی سه‌ر له به‌یانی رێككه‌وتی (28/9/2018) بخایه‌نێت.