محمود سەنگاوی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

خواكوڕك
لە پەیامێكی دا كە بەبۆنەی رزگار كردنی 9 گوند لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی مووسڵ هێزەكانی پێشمەرگە دا، محمود سەنگاوی پەیامێك بڵاو كردەوە لە پەیامەكەدا دەلێت هیوادارم خوێنی گەشی شەهیدان و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببێتە هەوێنی یەک پارچەی و یەکێتی ناو ماڵی کوردستان بۆ درێژە پێدانی خەبات و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی خەونە لە مێژینەکانی گەلەکەمان، وە هەروەها هیوادارم سەرکەوتن و نەبەردیەکانی ئەمڕۆتان درێژەی هەبێت تاکو موژدەی ڕزگارکردنی ناوچە کوردستنایەکان و شاری موسڵ بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕابگەینن.
 
 
دەقی پەیامەكە:
 
پەیامێک لە مەحمود سەنگاوییەوە ..
کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
هێزی پێشمەرگەی قارەمان
کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
لە گەرمەسێرەوە پەیامی پیرۆزبای خۆم و سەرجەم هەڤاڵان ئاڕاستەی یەک بەیەکی ڕۆڵە چاونەترس و قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەواوی هێزە بەشداربووەکان دەکەم بۆ ئەو سەرکەوتنە بێ وێنانەی ئەمڕۆ تۆماریان کرد لە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ ، موژدەی سەرکەوتن و نەبەردیتان پەیامی ورەبەرزی و ئایندەیەکی گەشی پێبوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، وە هاندەرێکی باشە بۆکوڕانی ڕێگای پاراستنی خاکی کوردستان بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی درێژە پێدان بە ئەڵقەی رۆژگاری خەبات و تێکۆشان. بێگومان مخابن هەمیشە سەرکەوتنەکان بە خوێنی گەشی کۆمەڵێک ڕۆڵەی نەبەردی گەلەکەمان و بە ئازای و لە خۆبردووی پێشمەرگەکانمان تۆمار کراوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستی یەک بە یەکی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەم و هاوخەمی لە ڕادەبەدەری خۆمیان بۆ دەردەبڕم، وە هیوای زوو چاک بوونەوە و سەلامەتی بۆ سەرجەم بریندارەکانی ئەو نەبەردیە گەورەیە دەخوازم، هیوادارم خوێنی گەشی شەهیدان و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببێتە هەوێنی یەک پارچەی و یەکێتی ناو ماڵی کوردستان بۆ درێژە پێدانی خەبات و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی خەونە لە مێژینەکانی گەلەکەمان، وە هەروەها هیوادارم سەرکەوتن و نەبەردیەکانی ئەمڕۆتان درێژەی هەبێت تاکو موژدەی ڕزگارکردنی ناوچە کوردستنایەکان و شاری موسڵ بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕابگەینن.
لە کۆتایدا، هەر بژین و سەرکەوتنتان درێژەی هەبێت…
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی
٢٠١٦/١٠/١٧
Back to top button