“سوپای عێراق به‌ھێز كه‌مپێكی ئاواره‌كانی له به‌غدا داخست”
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی شه‌ڕی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌لكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ئاواره بوون نزیك به دوو ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو ئه‌گه‌ر چی ژماره‌یه‌كی كه‌م روویان له پارێزگاكانی خوارووی عێراق كرد, ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌و وڵاته به زه‌بری ھێز، كه‌مپێكی ئاواره‌كانی له خۆرئاوای شاری به‌غدا داخستووه، ھاوكات سوپا ئه‌و ده‌نگۆییه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، فازل غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاندووه كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی ئاواره‌كان له گه‌ڕه‌كی زانكۆ له به‌غدا به زۆر له 45 خێزانی ئاواره‌كانی ھه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار چۆڵ كرد، كه‌مپه‌كه‌ی داخستووه.
لای خۆیه‌وه فه‌ریق روكن جه‌لیل روبه‌یعی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاندووه، كه‌مپه‌كه 200 خێزانی ئاواره‌ی شاری موسڵ له‌گه‌ڵ سێ خێزانی ئه‌نبار تیایدا نیشته‌جێ بوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌و ژماره‌یه، 160 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ به ویستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، 40 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ سێ خێزانه ئاواره‌كه‌ی ئه‌نبار له كه‌مپه‌كه‌دا مابوون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا باسی له‌وه‌شكردووه كه ھیچ خێزانێكی ئاواره له‌و كه‌مپه ناچار نه‌كراوه به زۆر كه‌مپه‌كه جێبهێڵێت، به‌ڵكو ته‌نها له به‌ر پاراستنی گه‌ڕانه‌وه‌یان، گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی جدعه له قه‌زای شه‌رگات باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه نزیكی ناوچه‌كانیانه بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ر كاتێك ویستیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.